لە بۆندسلیگا یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەكانی
ئینتراخت فرانكفۆرت لە یاریگای خۆی بە یۆنین بەرلین دۆڕا

لە هەفتەی 25ی بۆندسلیگا یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەكانی و ئەو یانەیە لەدوای رۆیشتنی عومەر مەرموش هێندەی تر دۆخێكی خراپ بەڕێدەكات كە دوچاری سێیەم شكستی لەسەر یەك بۆوە ، كە بۆ ئەم هەفتەیە میوانداری لە یانەی یۆنین بەرلین كرد .
هەرچەندە یانەكەی فرانكفۆرت دەستپێشخەری كرد و لە دەقیقەی 13 لەڕێی میچی باچوای گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد ، بەڵام ئەوەی لە گێمی دووەم بەسەریدا هات دەرخەری ئەو راستییە بوو كە ئەم یانەیە واتە ئینتراخت دۆخی باش نییە ، چونكە لە دەقیقەی 62 یانەی یۆنین بەرلین گۆڵی بەرامبەر بونەوەی كردەوە .
ئەو یانەیە واتە یانەكەی بەرلینی پایتەخت بەوە نەوەستا و لە دەقیقەی 78 گۆڵی دووەمیشیان تۆمار كرد و ئەركەكەیان لەسەر خاوەن یاریگا قورستر كرد .
لە بەرامبەردا یاریزانانی ئینتراخت نەیانتوانی رێگری لە شكستی تیپەكەیان بگرن و یارییەكەیان دۆراند كە هێشتا لەنێو بۆكسی چوار تیپیدان و یۆنین بەرلینیش بەرەو پلەی 13 سەركەوت .