ریکۆردی پێشوو بە ناو خۆیەوە بوو و لە 2020 تۆماریکردبوو
دۆپلانتێس ریكۆردێكی مێژوویی نوێی تۆماركرد

ئارمان دۆپلانتێس ئەستێرەی یاریی گۆڕەپان و مەیدانی سویدی توانی ریكۆردێكی مێژویی جیهانی نوێ تۆمار بكات لە یاریی خۆهەڵدان بە داری زانا لە جامی جیهان گۆڕەپان و مەیدان كە لە فەڕەنسا بەڕێوە چوو.
یاریزانە سودییەكە لە یەكەم هەوڵی خۆیدا توانی بە بەرزی 6 مەتر و 27 سانتیمەتر باز بدات , بوەش ریكۆری پێشوی جیهانی شكاند كە شەش مەتر و 16 سانتیمەتر بوو هەر خۆی لە ساڵی 2020 تۆماری كردبوو.
هەر لەم ساڵدا دۆپلانتێس نازناوێكی تری جیهانی بەدەست هێنابوو كە ئەویش لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا بوو رۆژی 14ی مانگی رابردوو كاتێك بە بەرزی 6 مەتر و 7 سانتیمەتر بازیدا.