لویس هامیڵتۆن بەریتانی لە پێشبڕكێ گراند پریكسیكی 2025 چین توانی مێژوو بنوسێتەوە, ئەوەش كاتێك یەكەم سەركەوتنی خۆی لە پێشبڕكێی سپرینت لەگەڵ تیمی فێراری نووسییەوە.
هامیڵتۆن دوای كۆتایی هاتنی پێشبڕكێكانی ساڵی رابردوو, تیمی مێرسیدسی جێهێشت و پەیوەندی بە فێرارییەوە كرد.
لە پێشبڕكێی سپرینتی چین, شۆفێرە بەریتانییەكە لە پلەی یەكەمەوە دەستی پێكرد و بە درێژایی 19 سوڕ توانی پارێزگاری لە پێگەكەی بكات.
هامیڵتۆن بە جیاوازی 6 سانیە و 889 لە پێش نزیكترین ركابەرییەوە گەیشتە هێڵی كۆتایی كە ئەویش ئۆسكار پیاستری شۆفێری تیمی ماكلێرن بوو, هاوكات ماكس ڤێرشتاپنی پاڵەوانی چوار ساڵی رابردووی فۆرمولا وەن لەگەڵ تیمی رێد بۆڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
لویس هامیڵتۆن یەكەم سەركەوتنی لەگەڵ تیمی فێراری تۆماركرد
