ئارینا سابالینكا گەیشتە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتی ئیندیانا وێڵز

3/15/20253/15/2025
1313
Article Image

خانمە بیلاڕوسسیەکە تا ئێستا ئەم نازناوەی بەدەست نەهێناوە

 

لە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی ئیندیانا وێڵز, ئارینا سابالینكای بیلاروسی و یەكەمی ریزبەندی جیهان رووبەڕووی مادیسۆن كیزی ئەمریكی و پێنجەمی ریزبەندی بووەوە.

لە ئەنجامدا سابالینكا توانی یارییەكە بە سەركەوتنێكی ئاسانی خۆی كۆتایی پێ بێنێت بە دوو كۆمەڵەی بێ وەڵام لە ماوەی تەنیا 52 دەقەدا.

لە كۆمەڵەی یەكەمدا خانمە بیلارووسییەكە تەواوی سێرڤەكانی مادیسۆن كیزی شكاند و بە ئەنجامی 6-0 پێشەنگی گرتە دەست.

سابالینكا لە كۆمەڵەی دووەمیشدا بەردەوام بوو لە ئاستە ناوازەكەی و بە ئەنجامی 6-1 شكستی بە ركابەرەكەی هێنا و بە ئاسانی خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە و ئامانجی ئەوەیە بۆ جاری یەكەم لە ژیانیدا نازناوەكەی بەدەست بێنێت.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار