ئەندرێڤا لە سابالینكای بردەوەو نازناوی پاڵەوانێتی ئیندیانا وێڵزی بەدەستهێنا

3/17/20253/17/2025
2222
Article Image

خانمە تەمەن 17 ساڵەکە بەردەوامە لە نوسینەوەی مێژوو

 

لە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتی ئیندیانا وێڵز, هەریەك لە ئارینا سابالینكای بیلارووسی و میرا ئەندرێڤای رووسی رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.

سابالینكا كە لە پلەی یەكەمی ریزبەندی جیهانە, هیوادار بوو بۆ جاری یەكەم نازناوی ئەم پاڵەوانێتیە بباتەوە, بەڵام نەیتوانی شكست بە ئەندرێڤای تەمەن 17 ساڵ بێنێت و بە ئەنجامی كۆمەڵەیەك بەرامبەر بە دوو كۆمەڵە یارییەكەی پێ دۆڕاند.

سابالینكا لە كۆمەڵەی یەكەم ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و بە ئەنجامی 6-2 پێشەنگی گرتە دەست.

بەڵام دواتر نەیتوانی لەسەر هەمان ئاست بەردەوام بێت و ئەندرێڤا هەردوو كۆمەڵەی دووەم و سێیەمی بە ئەنجامەكانی 6-4 و 6-3 بردەوە.

بەمەش خانمە رووسییەكە كە مانگی رابردوو لە پاڵەوانێتی ماستەرزی دوبەی بووە گەنجترین خانمە یاریزان لە مێژوودا پاڵەوانێتییەكی هەزار خاڵی بباتەوە, دووەم نازناوی ماستەرزی لەم ساڵدا بەدەستهێناو بەهۆیەوە دەگاتە پلەی شەشەمی ریزبەندی جیهان.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار