لە یارییەكانی خولی هۆكی سەرسەهۆڵی ئەمریكا, یانەی وینیپیگ جێتس لە ناو یاریگای خۆی سەركەوتنێكی گەورەی بەرامبەر یانەی دالاس ستارز بەدەست هێنا بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.

لە بەشی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی جێتس بە جیاوازی دوو گۆڵ كەوتنە پێش,

دواتر و لە هەردوو بەشی دووەم و سێیەمیشدا دوو گۆڵی تریان تۆمار كرد و سەركەوتنی خۆیان یەكلا كردەوە.

كایڵ كۆنەری ئەستێرەی وینیپیگ  جێتس لەم یارییەدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و بە تۆماركردنی دوو گۆڵ سەركردایەتی هاوڕێكانی كرد بۆ بردنەوەی ژمارە 46 لەم وەرزەدا و پێشەنگی ریزبەندی ناوچەی سەنتراڵیان گرتووەو یانەی دالاس ستارزیش بە 42 سەركەوتنەوە لە پلەی دووەمدان.