جۆرج راسڵ خیڕاترین كاتی لە تاقیكردنەوەی رۆژی سێیەمی فۆرمۆلا 1ی بەحرەین تۆماركرد

3/13/20253/13/2025
4040
Article Image

ڤێرشتاپنی پاڵەوانی ساڵی رابردوو لە پلەی دووەمدا هات


جۆرج راسڵی بەریتانی و شۆفێری تیمی مێرسیدیس لە تاقیكردنەوەكانی رۆژی سێیەمی فۆرمولا وەنی بەحرەین توانی خێراترین كات تۆمار بكات.
ئەم پێشبڕكێیانەی بەحرەین لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی وەرزی زستانەی فۆرمۆلا وەنن و ماوەی سێ رۆژە درێژەی هەیە.
لەم جەولەیەدا راسڵ توانی خێرایی یەك دەقە و 29 سانیە و 545 بەشی سانیەی تۆمار كرد و بە جیاوازی 21 بەشی سانیە لە پێش ماكس ڤێرشتاپنی دووەمەوە هات.
پلەی سێیەمش بۆ ئەلێكساندەر ئەلۆنی تایلاندی و شۆفێری تیمی ویلیامز بوو , ئەمەش دوای ئەوەی لە جەولەی پێشوودا كارلۆس ساینزی هاوتیمی پلەی یەكەمی بەدەستهێنابوو.
 

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار