ئامادەكاری بۆ شەڕێكی نوێی تایسۆن فیوری و ئەنتۆنی جوشوا دەكرێت

3/10/20253/10/2025
1313
Article Image

نێتفلێكس پلانی هەیە وەبەرهێنانی زیاتر لە جیهانی بۆكسێندا بكات


نێتفلێكس پلانی هەیە وەبەرهێنانی زیاتر لە جیهانی بۆكسێندا بكات و لەوانەیە لە كۆتاییدا شەڕێك لەژێر ناوی خەون لە نێوان دوو ئەفسانەیی كێشی قورسی بەریتانی تایسۆن فیوری و ئەنتۆنی جوشوادا بڵاوبكاتەوە.
لە ئێستادا ئەو پلاتفۆرمە بەناوبانگە هەوڵدەدات مافی پەخشكردنی شەڕی ئەگەری نێوان فیوری و جوشوا بەدەستبهێنێت، كە بە شەڕی بەریتانیا وەسفكراوە ئەگەر ڕێككەوتنێك لەسەری بكرێت.
شەڕی داهاتوو پەیوەستە بە فیوری كە نازناوی پاشا جیپسیی لێنراوە، كە ئاخۆ  بڕیار دەدات بە بڕیارەكەیدا بچێتەوە بۆ پەشیمان بوونەوە لە وازهێنانەكەی ، چونكە فیوری لە مانگی یەكی ساڵی ڕابردوودا دەرگای لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی ئەم یارییە داخستبوو، دوای ئەوەی بۆ پێنجەمجار وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند، ئەمەش لە دوای دوو دۆڕانی لەسەریەك بە ئۆلێكساندر ئوسیكی ئۆكراینی.
بەڵام بەپێی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی پێشبینی دەكرێت توركی ئەلشێخ، سەرۆكی دەستەی كات بەسەربردنی سعودیە، ئۆفەرێكی دارایی گەورە پێشكەش بكات بۆ ئەوەی فیوری ڕازی بكات كە لە خانەنشینی بێتە دەرەوە و ڕووبەڕووی جوشوا ببێتەوە، 
ئاماژەی بەوەشكرد ڕەنگە نێتفلیكس بەشداری بكات لە دابینكردنی دارایی ئەو ئۆفەرە داراییەی كە ئەلشێخ پێشكەشی فیوری دەكات بۆ ئەوەی گەورەترین شەڕ لە مێژووی بۆكسێنی بەریتانیادا تەواو بكات.
ڕۆژنامەكە لە كۆتاییدا دەڵێت پێدەچێت ئەو بڕە پارەیەی كە دەدرێت زۆر سەرنجڕاكێش بێت بۆ ئەوەی فیوری ڕازی بكات دەستكێشەكان لەدەست بكاتەوە .
ئەگەر ئەم هەوڵانە سەركەوتوو بن، نێتفلێكس هەوڵدەدات مافی پەخشكردنی ئەم شەڕە بەدەست بهێنێت .
لە بەرامبەردا جوشوا هیوادارە ئەم شەڕە ڕووبدات، چونكە نزیكەی دە ساڵە خەونی پێوە دەبینێت و دەڵێت: هەست دەكەم باشترین شەڕ دەبێت بۆ من.
ئاماژەی بەوەشكردووە، شەڕی من لەگەڵ فیوری لە نێوان دوو پیاوی گەورەدا دەبێت و لەڕووی بازرگانیشەوە زۆر باشە، دەتوانیت بڵێیت ئەم شەڕە ساڵانێكە دواكەوتووە، بەڵام لە ڕاستیدا بەشی كێشی قورس هێشتا لە گەشەكردندایە.
 

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار