لە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتی ئەكاپۆلكۆی مەكسیك روبەڕو دەبنەوە
داڤیدۆڤیچ فۆكینا و تۆماس ماشاك بۆ یاریی كۆتایی سەركەوتن

لە یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی ئەكاپۆلكۆی مەكسیك , ئەلیخاندرۆ داڤیدۆڤیچ فۆكینای ئیسپانی توانی سەركەوتن بەسەر دینیس شاپۆڤالۆڤی كەنەدیدا بنووسێتەوە بە كۆی دوو كۆمەڵەی بێ وەڵام.
لە كۆمەڵەی یەكەم ئاستی هەردوو یاریزان لە یەكەوە نزیك بوو و تا تای برێك لە كێبڕكێكدا بوون , پێش ئەوەی ئەستێرەی ئیسپانییەكە بە ئەنجامی 7-6 ئەو كۆمەڵەیە بۆ خۆی یەكلا بكاتەوە.
دواتریش لە كۆمەڵەی دووەمدا هەمان سیناریۆ دوبارە بووەوەو داڤیدۆڤیچ فۆكینا جارێكیتر بە تای برێك سەركەوتنی یەكلا كردەوە.
لە یارییەكی تری ئەم قۆناغەدا , تۆماس ماشاكی چیكی شكستی بە براندۆن ناكاشیمای ئەمریكی هێنا بە ئەنجامی دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك و بلیتی یاریی كۆتایی بڕی.
لە دوو كۆمەڵەی سەرەتادا هەر یاریزانەو یەكی كۆمەڵەیەكیان بردەوەو یەكسان بوون , پێش ئەوەی لە كۆمەڵەی سێیەم و كۆتایدا تۆماس ماشاك بە ئەنجامی 6-4 سەركەوتنی خۆی یەكلا بكاتەوە.
لە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە تۆماس ماشاك و داڤیدۆڤیچ فۆكینا رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.
بابەتی پەیوەندیدار

ئارینا سابالینكا بەربەستی كینوین ژینگی تێپەڕاند

جۆكۆڤیچ بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی ماستەرزی میامی سەركەوت
