لویس هامیڵتۆنی بەریتانی و شۆفێری نوێی تیمی فێراری, هیوادارە پێشبڕكێكانی ئەم وەرزەی فۆرمولا وەن بە سەرەتایەكی نمونەی لەگەڵ تیمە نوێیەكەی دەستپێ بكات
هامێلتۆن دەیەوێت بەسەرەتایەكی نمونەیی كاروانەكەی لەگەڵ فێراری دەستپێبكات

لویس هامیڵتۆنی بەریتانی و شۆفێری نوێی تیمی فێراری, هیوادارە پێشبڕكێكانی ئەم وەرزەی فۆرمولا وەن بە سەرەتایەكی نمونەی لەگەڵ تیمە نوێیەكەی دەستپێ بكات و سنورێك بۆ ماكس ڤێرشتاپن پاڵەوانی چوار ساڵی رابردوو دابنێت.
هامیڵتۆن كە خاوەن حەوت نازناوی جیهانییە, كۆتایی وەرزی رابردوو تیمی مێرسیدسی جێهێشت, ئەمەش بەهۆی ئەوەی نەیان توانی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا ركابەری تیمی رێد بۆڵ بكەن.
شۆفێرە بەریتانییەكە بە ئامانجی گێڕانەوەی نازناوەكە بۆ خۆی پەیوەندی بە تیمی فێرارییەوە كردووەو دواین جار كە توانیبێتی ببێتە پاڵەوانی جیهانە لە ساڵی 2020 بوو.
هامیڵتۆن لەبارەی پەیوەندی كردنی بە تیمی فێراری, لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا پێش دەستپێكردنی یەكەم پێشبڕكێی ئەم وەرزە لە ئوستورالیا وتی ناتوانم لەمە زیاتر چاوەڕوان بم و بە گڕو تینێكی زۆرەوە چاوڕێی دەستپێكردنی ئەم كاروانەم دەكەم لەگەڵ فێراری و هەموو شتێكمان هەیە بۆ ئەوەی نازناوە جیهانییەكە بەەست بێنین.
هامیڵتۆن لە ساڵی پێشتر لە ژیانیدا دوو جار پلەی یەكەمی پێشبڕكێی گراند سلامی ئوستورالیای بەدەستهێناوە, بەڵام دواینیان لە ساڵی 2015 بووە.
بابەتی پەیوەندیدار

لویس هامیڵتۆن یەكەم سەركەوتنی لەگەڵ تیمی فێراری تۆماركرد

ڤیكتۆر هۆڤلاند نازناوی پاڵەوانێتی ڤاڵسپاری بەدەستهێنا
