بەرامبەر گریکسپۆر تووشی شکستهات
زڤیریڤ لە قۆناغی دووەمەوە ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی ئیندیانا وێڵز كرد

لە درێژەی یاریەكانی قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی ئیندیانا وێڵز, ئەلێكساندەر زڤیریڤی ئەڵمانی و دووەمی ریزبەندی جیهان تووشی شكست هات بەرامبەر تالۆن گریكسپۆری هۆڵندی بە ئەنجامی كۆمەڵەیەك بەرامبەر بە دوو كۆمەڵەو ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەكە كرد.
ئەستێرە ئەڵمانییەكە یارییەكە بە سەرەتایەكی بەهێز دەستپێكرد و كۆمەڵەی یەكەمی بە پێشەنگی خۆی كۆتایی پێ هێنا بە ئەنجامی 6-4.
بەڵام دواتر نەیتوانی لەسەر هەمان ئاست بەردەوام بێت و تالۆن گریكسپۆر هەردوو كۆمەڵەی دووەم و سێیەم بە تای برێك لە ركابەكەی بردەوەو سەركەوتنی یەكلا كردەوە, یارییەكەش زیاتر لە سێ سەعاتی پێچوو.
بەمەش گریكسپۆر كە لە پلەی 43ی ریزبەندی جیهانە, بلیتی قۆناغی 32ی بڕی و تیایدا رووبەڕووی جیۆڤانی پێركارد دەبێتەوە.