هۆلگەر رۆنە بۆ قۆناغی 16ی ئیندیانا وێڵز سەركەوت

3/10/20253/10/2025
1414
Article Image

لە قۆناغی داهاتوو رووبەڕووی ستیفانۆس تسیتسیپاس دەبێتەوە

 

لە یارییەكانی قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی ئیندیانا وێڵز, هەریەك لە هۆلگەر رۆنەی دانیماركی و ئۆگۆ هەمبێرتی فەڕەنسی رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.

رۆنە كە لە پلەی 13ی ریزبەندی یاریزانانی جیهانە, توانی یارییەكە بە سەركەوتنی خۆی كۆتایی پێ بێنێت بە ئەنجامی دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك دوای دوو سەعات و 36 دەقە یایكردن.

لە كۆمەڵەی یەكەمی ئەستێرە فەڕەنسییەكە بە ئەنجامی 7-5 پێشەنگی گرتە دەست.

بەڵام ئەمە بەس نەبوو بۆ ئەوەی شكست بە ركابەرە دانیماركییەكەی بێنێت و هەردوو كۆمەڵەی دووەم و سێیەم بەبردنەوەی ئەو كۆتایی هات بە ئەنجامەكانی 6-4 و 7-5.

بەمەش هۆلگەر رۆنە بلیتی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەكەی بڕی و ركابەری داهاتووی ستیفانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی دەبێت.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار