کۆی خەڵاتەکانی پاڵەوانێتییەکە دەگاتە 20 ملیۆن دۆلار
روسێڵ هانلی نازناوی پاڵەوانێتی ئارنۆڵد پاڵمەری بەدەستهێنا

لە جەولەی چوارەم و كۆتایی پاڵەوانێتی ئارنۆڵد پاڵمەر ئینڤیتاشناڵی یایی گۆڵف, رۆسیڵ هانلی ئەمریكی توانی نازناوەكە لە چنگی كۆلین مۆریكاوای هاونیشتیمانی دەربهێنێت.
لەم جەولەیەدا دوو لێدانی ژێر رێژەیی 70ی تۆماركرد و بەوەش كۆی لێدانەكانی گەیشتە 11 و پێشەنگی لە مۆریكاوا وەرگرت كە بە درێژایی پاڵەوانێتییەكە لە پلەی یەكەمدا بوو و دواتر بۆ پلەی دووەم دابەزی.
رۆسێل هانلی دوای یەكلا كردنەوەی نازناوەكە رایگەیاند كە ئەوەی كردوییەتی سەرسوڕهێنەر بووە, بەڵام پێویستە ستایشی كۆلین مۆریكاواش بكەن كە بە درێژایی پاڵەوانێتییەكە ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كردووە.
پاڵەوانێتی ئارنۆڵد پاڵمەر ئینڤیتاشناڵ كۆی خەڵاتەكانی دەگاتە 20 ملیۆن دۆلار و رۆسێل هانلی براوەی نازناوەكەش بڕی چوار ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.