لە یارییەكانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی ئیندیانا وێڵز, هەریەك لە دانێڵ میدڤیدیڤی رووسی و تۆمی پاوڵی ئەمریكی
میدڤیدیڤ شكستی بە تۆمی پاوڵ هێنا

لە یارییەكانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی ئیندیانا وێڵز, هەریەك لە دانێڵ میدڤیدیڤی رووسی و تۆمی پاوڵی ئەمریكی رووبەڕووی یەكتر بوونەوە, یارییەكەش بە سەركەوتنی میدڤیدیڤ كۆتایی هات بە دوو كۆمەڵەی بێ وەڵام خۆی گەیاندە چارەكی كۆتایی و تۆمی پاوڵی دەركرد.
لە كۆمەڵەی یەكەم هەردوو یاریزان لە ركابەرییەكی سەختدا بوون, بەڵام لە كۆتایدا میدڤیدیڤ یەك جار سێرڤی تۆمی پاوڵی شكاند و بە ئەنجامی 6-4 پێشەنگی گرتە دەست.
دواتر و لە كۆمەڵەی دووم یارییەكە بۆ ئەستێرە رووسییەكە ئاسانتر بوو و بە ئەنجامی 6-1 سەركەوتنی خۆی لە ماوەی تەنیا 70 دەقەدا یەكلا كردەوە.
ركابەری داهاتووی میدیڤیدیڤ لە قۆناغی چارەكی كۆتایی ئارسەر فیلیسی فەڕەنسی دەبێت كە ئەویش بە دوو كۆمەڵەی بێ وەڵام لە ماركۆس گیرۆنی ئەمریكی بردبووەوە.