کارلۆس ئەلكارازی ئیسپانی و هەڵگری نازناوی دوو وەرزی رابردوو ماستەرزی ئیندیان وێڵز خۆی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی
ئەلكارازی هەڵگری نازناو سەركەوت بۆ چارەكی كۆتایی ماستەرزی ئیندیان وێڵز

كارلۆس ئەلكارازی ئیسپانی و هەڵگری نازناوی دوو وەرزی رابردوو ماستەرزی ئیندیان وێڵز خۆی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە.
ئەلكاراز رووبەڕووی گریگۆری دیمیترۆڤ بۆوە لە قۆناغی 16 و توانیشی بە ئاسانی دوچاری شكستی بكات.
ئەستێرە ئیسپانیەكە لە كۆمەڵەی یەكەم بەتەواوی جڵەوی یارییەكەی گرتە دەست و 6-1 سەركەوتنی نووسییەوە.
لە كۆمەڵەی دووەمیش ئەلكاراز هەمان سیناریۆی دووبارە كردەوەو نزیك بۆوە هەمان دەستكەوتی جۆكۆڤیچ و فێدرەر دوبارە بكاتەوە كە 3 جار لەسەریەك ئەم پاڵەوانێتیەیان بردۆتەوە.