لە یارییەكانی جەولەی 31ی خولی باسكەی ئەوروپا, یانەی ریاڵ مەدرید لە ناو یاریگای خۆی سەركەوتنێكی بەنرخی بەرامبەر یانەی میلانۆ بەدەست هێنا.
بە درێژایی هەر چوار چارەكی یارییەكە یاریزانانی لۆس بلانكۆس بۆ یەك جاریش پێشەنگیان لەدەست نەدا, تا لە كۆتایدا بە جیاوازی حەوت خاڵ و بە ئەنجامی 96 بەرامبەر بە 89 خاڵ لە میوانەكەیان بردەوە.
زانان موسای یاریزانی ریاڵ لەم یارییەدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و بە تۆماركردنی 21 خاڵ سەركردایەتی سەركەوتنی تیپەكەی كرد.
بەمەش خۆی گەیاندە پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولەكە و نزیكن لەوەی یەكێك لە پلەكانی گەیشتن بە قۆناغی چارەكی كۆتایی یاخود پاشكۆ بگرن و تا ئێستا 17 سەركەوتنیان بەدەستهێناوە, یانەی میلانۆش كە 16 سەركەوتنی هەیە بۆ پلەی 12یەم دابەزین.