نەروۆز سێ خاڵی بەرامبەر گەرمە لەدەستدا

3/5/20253/5/2025
1414
Article Image

ئەمە یەکەم شکستی نەورۆز بوو دوای هەشت یاریی

 

لە یارییەكانی هەفتەی 22ی خولی ئەستێرەكانی عیراق, یانەی گەرمە ئەنجامە باشەكانی یانەی نەورۆزی راگرت و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام شكستیان پێ هێنا.

دوای ئەوەی گێمی یەكەمی یارییەكە بەیەكسان بوونی سپی كۆتایی هات, لە دەقەی 52ی گێمی دووەم محەمەد دلاوەری كاپتنی نەورۆز بە هەڵە گۆڵێكی لە خۆیان كرد و پێشەنگی بەخشییە گەرمە.

دوای یاریزانانی نەورۆز كە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یارییان دەكرد هەوڵێكی زۆریاندا بۆ ئەوەی ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە, بەڵام سەركەوتوو نەبوون.

لە دەقەی 82یش یوسوف ئومارۆ بە تۆماركردنی گۆڵی دووەم سەركەوتنی یانەی گەرمە یەكلاكردەوە.

ئەمەش یەكەم شكستی یانەی نەورۆز بوو لە كۆتا 9 یاریی خولی ئەستێرەكانی عیراق و بە 30 خاڵەوە لە پلەی دەیەمی ریزبەندی دەمێننەوە.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار