تیپەکەی مێسی ئەم وەرزە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات
مێسی سەركردایەتی ئینتەر میامی كرد بۆ بردنەوە لە ئەتڵانتا یونایتد

لە یارییەكانی خولی ئێم ئێڵ ئێسی ئەمریكا, لیۆنێل مێسی سەركرادایەتی یانەی ئینتەر میامی كرد بۆ بردنەوەیەكی قورس لە یانەی ئەتڵانتا یونایتد بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.
ئەتڵانتا كە لە ناو یاریگای خۆی یاریی دەكرد دەستپێشخەری كرد لە تۆمار كردنی گۆڵ و لە دەقەی 11 ئیمانوێڵ لاس تۆڕی ئینتەری هەژاند.
بەڵام پێشەنگییەكەیان كەمتر لە 10 دەقە بەردەوام بوو و مێسی بە شێوەیەكی زۆر جوان ئەنجامەكەی بۆ ئینتەر میامی یەكسان كردەوە.
تا دەقەی 89 نیوەی دووەم ئەنجامی یەكسان بوون لە نێوان هەردوو یانە بەردەوام بوو, لەو كاتەدا فابریس پیكاوڵت گۆڵێكی كوشندەی بۆ ئینتەر میامی كرد و بە سێ خاڵەوە یاریگای ئەتڵانتا یونایتدیان جێهێشت.
ئەمەش سێیەم سەركەوتنی هاوڕێیانی لیۆنێل مێسی بوو لە خولەكەو بە 10 خاڵەوە پێشەنگی ناوچەی رۆژهەڵاتیان گرتووە.