یوفا پێداچوونەوە بە یاسای رەتكردنەوەی گۆڵەكەی جولیا ئەلڤارێزدا دەكات

3/13/20253/13/2025
1414
Article Image

رەتکردنەوەی ئەو گۆڵە کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا


یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاند كە بڕیاریانداوە بە هاوبەشی لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی پێداچوونەوە بەو یاسایەدا بكەن كە بەهۆیەوە گۆڵەكەی جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید رەتكرایەوە.
لە یاریی نێوان ئەتلەتیكۆ و ریاڵ مەدرید لە قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ  جولیان ئەلڤارێز لێدانێكی سزای جێبەجێ كرد و توانی گۆڵی پێ تۆماربكات, بەڵام دواتر بەهۆی ئەوەی تۆپەكە بەر هەردوو پێی كەوتبوو لە لایەن ڤارەوە رەتكرایەوە.
لەسەر ئەو روداوە سایتی رەسمی یوفا بڵاوی كردوەتەوە كە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید داوای رونكردنەوەی كردووە لەسەر ئەو بڕیارەو ئەوانیش بۆیان سەلماندون كە تۆپەكە بە شێوەیەكی زۆر كەم بەر پێی یاریزانەكە كەوتە و بەهۆیەوە گۆڵەكەی رەتكراوەتەوە بە پشت بەستن بە یاسای ژمارە 14ی تۆپی پێ.
یوفا ئاماژە بەوەش دەكات دوای ئەم رووداوە گفتوگۆ لەگەڵ فیفا دەستپێ دەكەن بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە یاساكەدا بكەن بە تایبەت بۆ ئەو تۆپانەی كە بە رووی دیارە بە مەبەست نەبووە وەكو ئەوەی جولیان ئەلڤارێز.
 

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار