ئەتڵانتا چوار گۆڵی لە یوڤانتۆس كرد

3/10/20253/10/2025
1515
Article Image

ئەتڵانتا کێبڕکێی بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵی دەکات

 

لە یاریی لوتكەی هەفتەی 28ی خولی ئیتاڵی, یانەی یوڤانتۆس لە ناو یاریگای خۆی تووشی شكستێكی گەورەهات بەرامبەر یانەی ئەتڵانتا بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام.

لە گێمی یەكەم ئەتڵانتا تەنیا یەك گۆڵی تۆماركرد, ئەویش بە ئیمزای ماتیۆ ریتیگی بوو بە لێدانێكی سزا لە دەقەی 29.

لەسەرەتای گێمی دووەمیشدا و لە دەقەی 46 مارتن دی رۆن گۆڵی دووەمی بۆ شین و رەشەكان تۆماركرد و جیاوازییەكەیان كردە دوو هێندە.

لە دوای ئەو گۆڵەیشەوە هەر یاریزانانی ئەتڵانتا باڵا دەست بوون و دوای دروست كردنی چەند هێرشێك لە دەقەی 66 داڤید زاپاكۆستا گۆڵی سێیەمی بۆ تۆماركردن و ئەركی یوڤانتۆسیان بۆ گەڕانەوە ئەستەم كرد.

لە دەقەی 77یش ئەدیمۆلا لۆكمان بە تۆماركردنی گۆڵی چوارەم سەركەوتنی یانەكەی لە یارییەكەدا یەكلا كردەوەو بە سێ خاڵەوە شاری تۆرینۆیان جێهێشت.

بەم سەركەوتنە یانەی ئەتڵانتا بە 58 خاڵەوە لە پلەی سێیەمی ریزبەندی دەمێننەوەوبە جیاوازی تەنیا سێ خاڵ لە دوای ئینتەر میلانی پێشەنگن، یانەی یوڤانتۆسیش بە 52 خاڵەوە بە شێوەیەكی كاتی لە پلەی چوارەم دەمێنێتەوە.

 

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار