كاڤالێرز درێژەی بە ئەنجامە باشەكانیداو شكستی بە گریزلیز هێنا

3/15/20253/15/2025
4040
Article Image

کاڤالێرز باشترین یانەی ئەم وەرزە خولی باسکەی ئەمریکایە

 

لە یارییەکانی ئێن بی ئەی, یانەی كلیڤلاند كاڤالێرز درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی دا و ئەمجارە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان سەركەوتنیان بەرامبەر یانەی ممفیس گریزیلیز بەدەستهێنا.

بە درێژایی هەر چوار چارەكی یارییەكە یاریزانانی كلیڤلاند باڵا دەست بوون و لە كۆتایدا بە جیاوازی 9 خاڵ و بە ئەنجامی 133 خاڵ بەرامبەر بە 124 خاڵ سەركەوتنیان نووسییەوە.

جا مۆرانتی یاریزانانی گریزلیز لەم یارییەدا ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كرد و بە تەنیا 44 خاڵی تۆمار كرد, هەروەها هەشت رێباوند و 7 ئەسیستیشی هەبوو, بەڵام تیپەكەی سودی لەمە وەر نەگرت و تووشی شكست بوون.

یانەی كلیڤلاند كاڤالێرز بە باشترین یانەی ئەم وەرزەی ئێن بی ئەی دادەنرێت و تا ئێستا 56 سەركەوتنیان هەیە و تەنیا 10 جار تووشی شكست هاتوون و پێشتریش سەركەوتنی خۆیان بۆ قۆناغی پلەی ئۆف مسۆگەر كردبوو.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار