لە یارییەكی تری جەولەی 31ی خولی باسكەی ئەوروپا, یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە ناو یاریگای خۆی تووشی شكست هات بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی.
تا كۆتا ساتەكانی یارییەكە ئاستی هەردوو تیپ لە یەكەوە نزیك بوو هەر جارەو لایەكیان پێشەنگی دەگرتە دەست.
بەر لە فیكەی كۆتاییش بە 17 سانیە بارسا بە جیاوازی خاڵێك لە پێش بوو و چانسی ئەوەیان هەبوو تا دوو خاڵییەكی تر تۆمار بكەن, بەڵام سودیان لەو هەلە وەرنەگرت و دواتر هەڵەیەك بۆ بایرن هەژمار كراو لە رێگەیەوە دوو خاڵیان تۆمار كرد و بە ئەنجامی 102 خاڵ بەرامبەر بە 101 خاڵ سەركەوتنیان بەرامبەر یانە كەتەلۆنییەكە نووسییەوە.
بەم ئەنجامە بایرن میونشن بە 18 سەركەوتنەوە خۆی گەیاندە پلەی پێنجەمی ریزبەندی و بارسێلۆنا بۆ پلەی شەشەم دابەزی.