دەچینە خولی باسكەی ئەمریكا و  تیایدا یانەی میامی هیت لە یاریی گەڕانەوەی جەیمی بەتڵەر بۆ شارەكەیان توانی شكست بە یانەی گۆڵدن ستەیت ووریۆرز بێنێت بە ئەنجامی 112 خاڵ بەرامبەر بە 86 خاڵ.
جەیمی بەتڵەر لە گواستنەوەی مانگی رابردوودا ریزبەكانی میامی هیتی جێهێشت و پەیوەندی بە ووریۆرزەوە كرد.
بەڵام نەبوونی ئەم ئەستێرەیە نەبووە رێگر لەبەردەم میامی هیت تا لە ناو یاریگای خۆیان شكست بە ووریۆرز بێنن بە جیاوازی 26 خاڵ.
بەتڵەر لەم یارییەدا تەنیا 11 خاڵی بۆ ووریۆرز تۆماركرد و ئاستێكی باشی پێشكەش نەكرد, لە بەرامبەردا بام ئەدیبایۆی یاریزانی میامی بە تۆماركردنی 27 خاڵ بووە ئەستێرەی یەكەمی یارییەكە.