ریاڵ مەدرید بە لێدانی یەكلایی كەرەوە خۆی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی

3/13/20253/13/2025
1919
Article Image

یانەی ریاڵ مەدرید جارێكی تر دوپاتی كردەوە گرێ كوێرەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ركابەریەتی لە چامپیۆنس لیگ

DARAWAN HAJI HAMID


یانەی ریاڵ مەدرید جارێكی تر دوپاتی كردەوە گرێ كوێرەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ركابەریەتی لە چامپیۆنس لیگ كە ئەمجارەش توانی بەربەستی ئەو یانەیە تیپەرێنێت و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چارەكی كۆتایی.
ریاڵ یاری چون 2-1 براوەبوو، بەڵام ئەتلەتیكۆ دوای 27 سانیە لە فیكەی دەستپێك گۆڵی پێشكەوتنی لە رێگەی گالاگەر تۆماركردو ئەنجامی یاری چونی یەكسان كردەوە.
لەدوای ئەوە هەرچەندە ریاڵ باشتر بوو بەڵام نەیانتوانی مەترسی لەسەر گۆڵ دروست بكەن.
لەبەرامبەردا تیبۆ كۆرتوا لە دەقیقەی 26 و 35 دوو جار بووە بەربەست لەبەردەم گۆڵی دووەمی رۆخی بلانكۆس.
لە گێمی دووەم ئەتلەتیكۆ بە هێرشێكی مەترسیدار دەستی پێكرد بەڵام كۆرتوا بووە رێگر.
دوای ئەوە ریال گوشاری زۆری كرد بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكەو لە دەقیقەی 70 داوەر فیكەی پەنالتی بۆ لێدان، بەڵام ڤینیسیۆس نەیتوانی گۆڵی پێ بكات.
لە دەقیقەی كۆتایی یارییەكەش ئەتلەتیكۆ نزیك بوو گۆڵی دووەم بكات بەڵام ئەنخیل كۆریا سەركەوتوو نەبوو.
یارییەكەش چووە دوو گێمی زیادكراو كە هیچ كامێكیان نەیانتوانی گۆڵ بكەن، بەمەش پەنابرایە بەر لێدانی یەكلایی كەرەوە.
لە لێدانی یەكلایی كەرەوە دیارترین لێدان ئەوەی ئەلڤارێز بوو كە بەهۆی ئەوەی دوو جار تۆپ بەرقاچی كەوت لەلایەن داوەر بە لەدەستدان هەژماركرا، ریاڵیش بەباشی سودی لەمە وەرگرت و 4-2 سەركەوتنی نووسییەوە.
 

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار