هەولێر دوای یارییەكی پڕ كێشە بە یانەی مینا دۆڕا

3/8/20253/8/2025
1616
Article Image

شەڕ لە نێوان کاپتنی یانەکەو دەستەی کارگێڕی روویدا

 

لە یارییەكانی هەفتەی 23ی خولی ئەستێرەكانی عیراق, یانەی هەولێر لە ناو یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی مینا بووەوە.

لە گێمی یەكەمدا یاریزانانی هەولێر ئاستێكی باشیان پێشكەش كرد و تیایدا چەند هەلێكی گۆڵكردنیشیان دروست كرد, بەڵام لەم گێمەدا گۆڵ تۆمارنەكرا.

دواتر و لە گێمی دووەمیشدا هەر یاریزانانی تیپی خاوەن یاریگا باڵا دەستبوون, بێ ئەوەی بتوانن مەترسی گەورە دروست بكەن,.

لە دەقەی 89یش كەرار جەعفەر گۆڵێكی كوشندەی بۆ یانەی مینا تۆمار كردو بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ بەرامبەر سەركەوتن و سێ خاڵیان بەدەست هێنا.

بەم ئەنجامە یانەی هەولێر بە كۆكردنەوەی 32 خاڵ لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی دەمێنێتەوە, یانەی میناش 24 خاڵی هەیە و لە پلەی 16یەمە.

جێی ئاماژەیە پێش دەستپێكی یارییەكە, شێركۆ كەریمی كاپتنی هەولێر كە بەهۆی پێكانەوە بەشدار نەبوو, لە شوێنی ڤی ئای پی یاریگاكە لەگەڵ ژمارەیەك ئەندامی دەستی كارگێڕی یانەكە بوو بە بەشەڕی و ئەمەش دواتر كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و سەمیر بابۆی راهێنەریش رایگەیاند كە ئەگەر ئەو كێشەیە چارەسەر نەكرێت ناگەڕێنەوە بۆ راهێنانەكان و بەشداری یارییەكانیش ناكەن.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار