نەورۆز تووشی سێیەم شكستی لەسەریەك هات

3/15/20253/15/2025
1414
Article Image

لە ریزبەندی زیاتر دواکەوتن و تا دوای یارییە نێودەوڵەتییەکان یاریی تر ناکەن

نەورۆز تووشی سێیەم شكستی لەسەریەك هات

لە یارییەكانی هەفتەی 25ی خولی ئەستێرەكانی عیراق, یانەی نەورۆز درێژەی بە ئەنجامە خراپەكانیدا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی تووشی شكست هات بەرامبەر یانەی تەڵەبە بە ئەنجامی 3-1.

پێنج دەقە بەسەر دەستپێكی یارییەكەدا تێپەڕی و هانی شاكری گۆڵپارێزی نەورۆز كەوتە هەڵەیەكی كوشندەوەو گۆڵی یەكەمی پێشكەش تەڵەبە كرد و نیوەی یەكەم بەو تەنیا گۆڵە كۆتایی هات.

لە دەقەی 59ی نیوەی دووەمیش سایمۆن مۆسڤا گۆڵی دووەمی بۆ تیپی خاوەن یاریگا كرد و ئەركی نەورۆزیان بۆ گەڕانەوە قورستر كرد.

دواتر و لە دەقەی 71 حسێن لاوەندی ئیمزای لەسەر گۆڵی سێیەمش كرد بۆ شین پۆشەكان و سەركەوتن و سێ خاڵی یارییەكەیان یەكلا كردەوە.

تەنیا گۆڵەكەی یانەی نەورۆزیش ئاسۆ رۆستەم كە لە نیوەی دووەم هاتبووە ناو یاریگاوە لە دەقەی 77 تۆماری كرد و هیچ كاریگەرییەكی لەسەر شكستەكەیان نەبوو.

ئەمەش سێیەم شكستی لەسەریەكی یانەی نەورۆز بوو لە خولی عیراقی و بە 30 خاڵەوە بۆ پلەی 13یەمی ریزبەندی دابەزین, یانەی تەڵەبەش 40 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمن.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار