ئەنجامە خراپەكانی یانەی ئەیسی میلان لە خولی ئیتاڵی درێژەی هەیە و لە یارییەكانی هەفتەی 27 لە ناو یاریگای خۆیان بە ئەنجامی گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە یانەی لازیۆ دۆڕان.
ماتیۆ زاكانی كاپتنی لازیۆ لە دەقەی 27 گۆڵی یەكەمی یارییەكەی بۆ تیپەكەی تۆمار كرد و گێمی یەكەم بەو تەنیا گۆڵە كۆتایی هات.
دواتر و لە دەقەی 68ی گێمی دووەم ستراهینیا پاڤلۆڤیچی یاریزانی میلان بە كارتی سور كرایە دەرەوەو بە 10 یاریزانەوە یارییەكەیان تەواو كرد.
بەڵام ئەمە كاریگەری لەسەر رۆسۆنێری دروست نەكرد و لە دەقەی 84 لە رێگەی سامویڵ چوكوزییەوە ئەنجامەكەیان یەكسان كردەوە.
یارییەكە تا دەقەی 98 بە یەكسانی مایەوە, بەڵام لەو كاتەدا لێدانی سزا بۆ لازیۆ هەژمار كرا و لە رێگەیەوە پێدرۆی ئیسپانی گۆڵێكی كوشندەی بۆ یانەكەی كرد و سەركردایەتی كردن بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵ.
ئەمەش سێیەم شكستی لەسەریەكی میلان بوو لە خولی ئیتاڵی و بە 41 خاڵەوە لە پلەی نۆیەمی ریزبەندین, یانەی لازیۆش خۆی گەیاندە پلەی چوارەم و 50 خاڵیان هەیە.