لێبرۆن جەمیس و لۆکا دۆنچیچ سەرکردایەتی سەرکەوتنەکەیان کرد
لە ئێن بی ئەی لەیكەرز شكستی بە لۆس ئەنجلێس كلیپەرز هێنا

هەر لە یارییەكانی باسكە بەڵام لە ئێن بی ئەی و لە دێربی شاری لۆس ئەنجلێس , لەیكەرز بە سەركردایەتی لۆكا دۆنچیچ و لێبرۆن جەیمس توانی سەركەوتن بەرامبەر لۆس ئەنجلێس كلیپەرز بەدەست بێنێت ,
دوای لە چارەكی یەكەم تیپی میوان بە جیاوازی یەك خاڵ كەوتە پێش ,
لە چارەكی دووەمەوە یاریزانانی لەیكەرز كە لە ناو یاریگای خۆیان یارییان دەكرد كۆنترۆڵی یارییەكەیان كرد و لە كۆتایشدا بە جیاوازی 4 خاڵ و بە ئەنجامی 116 بەرامبەر بە 112 خاڵ سەركەوتنیان نووسیەوە ,
لۆكا دۆنچیچ لەم یارییەدا بە 31 خاڵەوە بووە خاوەن زۆرترین خاڵ لە نێو یاریزانانی هەردوو تیپ , لێبرۆن جەیمسیش بە 28 خاڵەوە كۆتایی بە یارییەكە هێناو بە هەردووكیان سەركردایەتی سەركەوتنەكەی لەیكەرزیان كرد .
بابەتی پەیوەندیدار

باسکە٢ مانگ لەمەوبەر
بارسێلۆنا لە ناو یاریگای خۆی بە بایرن میونشن دۆڕا
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسکە٢ مانگ لەمەوبەر
میامی هیت لە یاریی گەڕانەوەی جەیمی بەتڵەر لە ووریۆرزی بردەوە
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسکە٢ مانگ لەمەوبەر
باسكەی ریاڵ مەدرید سەركەوتنێكی بەنرخی بەرامبەر میلانۆ بەدەستهێنا
بەردەوامبە لە خوێندنەوە