ئینتەر میلان یاریی لوتكەی لە ئەتڵانتا بردەوە

3/17/20253/17/2025
1313
Article Image

بەرەو دوو نازناوی لەسەرەیەکی کالچیۆ هەنگاو دەنێن


لە یاریی لوتكەی هەفتەی 29ی خولی ئیتاڵی, یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەركەوتنێكی بەنرخی بەرامبەر یانەی ئەتڵانتا بەدەست هێنا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام.
دوای ئەوەی نیوەی یەكەمی یارییەكە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات, لە دەقەی 54ی نیوەی دووەم كارلۆس ئەگۆستۆی بەرگریكار بە لێدانی سەر گۆڵی یەكەمی بۆ ئینتەر تۆماركرد و پێشەنگیان گرتە دەست.
دواتر و لە دەقەی 80 ئیدەرسۆنی یاریزانی ئەتڵانتا دووەم كارتی زەردی وەرگرت و بە كارتی سور كرایە دەرەوە.
ئەمەش ئەركی ئینتەری ئاسانتر كرد و لە دەقەی 87 لە رێگەی لاوتارۆ مارتینێزوە گۆڵی دووەم و دڵنیایی خۆیان تۆماركرد و سەركەوتن و سێ خاڵی یارییەكەشیان یەكلا كردەوە.
بەم ئەنجامە كۆی خاڵەكانی نیرازۆری بۆ 64 خاڵ بەرز بووەو پێگەی خۆیان لە پێشەنگی ریزبەندی سیریا ئەی بەهێزتر كرد و بە جیاوازی سێ خاڵ كەوتنە پێش ناپۆلی دووەم, ئەتڵانتاش 58 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمە.
 

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار