نەیمار كەمپی هەڵبژاردەی بەرازیلی جێهێشت

3/15/20253/15/2025
1313
Article Image

نەیمار دەڵێت راوێژم بە تیمی پزیشکی بەرازیل کردووەو ئەم بڕیارەم داوە

 

نەیمار دا سیلڤا ئەستێرەی یانەی سانتۆس بەهۆی پێكانەوە لە كەمپی هەڵبژاردەی بەرازیل كشایەوەو ناتوانێت بەشداری دوو یاریی وڵاتەكەی بكات لە پاڵاوتنی مۆندیال.

نەیمار دوای زیاتر لە 16 مانگ  لە دابڕان بەهۆی پێكانەوە جارێكیتر بانگێشتی ریزەكانی سامبا كرایەوە, بەڵام لە راهێنانەكانی تیپەكەیدا تووشی پێكانێك بوو بوو لە ماسلوكەی رانیدا و بەهۆیەوە ناتوانێت بەشداری یارییەكانی بەرازیل بكات.

نەیماری تەمەن 33 ساڵ لە بارەی كشانەوەی لە كەمپی سامبا ئەوەی روون كردووەتەوە كە دوای راوێژكردنی بە پزیشكەكانی هەڵبژاردەی بەرازیل ئەم بڕیارەیانداو نەیان ویستووە مەترسی زیاتری لەسەر دروست بێت تا بە باشترین شێوە بگەڕێتەوە.

لە شوێنی نەیمار, دۆریڤاڵ جۆنیۆری راهێنەری بەرازیل بانگێشتی ئێندریكی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدریدی كردووە.

هەڵبژاردەی بەرازیل رۆژی 20ی ئەم مانگە لە پاڵاوتنی مۆندیال میوانداری هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا دەكات و دوای شەش رۆژ لەو یارییە لە دەرەوەی یاریگای خۆی كلاسیكۆ ئەمریكای لاتین بەرامبەر ئەرژەنتین ئەنجام دەدات.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار