مۆراتا گرانترین یاریزانی ئیسپانییە لەڕووی كۆی بەهای گواستنەوەی ئەو یاریزانانەوە

3/10/20253/10/2025
2828
Article Image

یانەکان زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆیان لە گواستنەوەیدا خەرج کردووە


ئەلڤارۆ مۆراتا هێرشبەری یانەی ئەیسی میلان كە ئێستا بە خواستن لە یانەی گالاتاسارای توركی یاری دەكات، بە گواستنەوەی بەردەوامی لەنێوان یانەكاندا ناسراوە، ئەمەش وایكردووە گرانترین یاریزانی ئیسپانی بێت تا ئێستا لەڕووی كۆی بەهای گواستنەوەی یاریزانانەوە بەدرێژایی ژیانی تۆپی پێیان.
ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردەوە، كۆی گرێبەستەكانی مۆراتای 32 ساڵ تا ئێستا بڕی 208 ملیۆن یۆرۆ بووە دوای ئەوەی هەشت گواستنەوەی بەدرێژایی ژیانی تۆپی پێی ئەنجامداوە كە لە ڕیال مەدریدەوە دەستیپێكردووە و  بەناو زۆرێك لە یانە گەورەكانی ئەوروپادا تێپەڕیوە، دیارترینیان چێڵسی و یۆڤانتۆس و میلان .
مۆراتا تاكە یاریزانە لەنێو هاونیشتیمانیەكانیدا كە بەربەستی 200 ملیۆن یۆرۆی تێپەڕاندووە، كە زیاتر لە دوو هێندە زیاترە لە مارك كۆكۆریا یاریزانی چێڵسی كە كۆی گشتی گواستنەوەكانی تا ئێستا نزیكەی 101 ملیۆن یۆرۆیە.
كۆكۆریا یەكێكە لەو دوو یاریزانە ئیسپانییەی كە بەربەستی 100 ملیۆن یۆرۆی تێپەڕاندووە، ئەوی دیكەیان دیێگۆ كۆستای دێرینە كە سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 36 ساڵە و لە ئێستادا لە هیچ تیپێك نییە ، بەڵام تا ئێستا وازهێنانی خۆی ڕانەگەیاندووە.
لەدوای ئەوانە فێرناندۆ تۆرێس دێت بە 95 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ و لاپۆرتیش بە 92 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ و رۆدریش بە 91 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ ، لەگەڵ دانی ئۆلمۆ بە 89 ملیۆن  و 200 هەزار یۆرۆ و فیران تۆرێس بە 88 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ ، لەگەڵ هەریك لە كیپای گۆڵپارێز و فابریگاس پلەكانی نۆیەم و دەیەمیان گرتووە .
 

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار