تیروپشكی قۆناغی 16ی جامی ئینگلتەرا راكێشرا

3/3/20253/3/2025
5454
Article Image

مان سیتی ئەرکی قورسەو لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێت

 

دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی رۆژی یەكشەممەی جامی ئینگلتەرا , تیروپشكی قۆناغی چارەكی كۆتایی راكێشرا.

بە دەركردنی مان یونایتد لە قۆناغی 16 بەرامبەر فۆلهام, تەنیا یانەی تۆپ 6ی پرێمەر لیگ  كە لە جامەكە مابێت یانەی مانچستەر سیتییە و بڕیارە لە قۆناغی چارەكی كۆتایی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان رووبەڕووی یانەی بۆرنمۆس ببنەوە.

تیپەكەی پیپ گواردیۆلا لەم وەرزەدا جارێك لە ناو ئەو یاریگایە یارییان كردووەو تیایدا بە ئەنجامی 2-1 بە بۆرنمۆس دۆڕان,

هاوكات یانەی فۆلهام لە دێربییەكی لەندەندیدا رووبەڕووی یانەی كریستاڵ پاڵاس دەبێتەوە , یانەی ئەستۆن ڤیلاش ئەركی ئاسان دەبێت و رووبەڕووی یانەی پریستۆنی پلە دوو دەبێتەوە.

كۆتا رووبەڕوو بوونەوەی ئەم قۆناغەش لە نێوان یانەی برایتۆن و براوەی یاریی نێوان ئیپسویچ تاون و نۆتینگهام فۆرێست دەبێت و یارییەكانیش لە رۆژی 29ی ئەم مانگەوە دەست پێدەكات.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار