هەردوو یانە رکابەری گەیشتن بە قۆناغی پلەی ئۆف دەکەن
لە ئێن بی ئەی كلیپەرز بە جیاوازی یەك خاڵ لە كینگزی بردەوە

لە یارییەكانی خولی باسكەی ئەمریكا, یانەی لۆس ئەنجلێس كلیپەرز لە ناو یاریگای خۆی سەركەوتنێكی قورسی بەرامبەر یانەی ساكرامینتۆ كینگز بەدەستهێنا.
بە درێژایی هەر چوار چارەكی یارییەكە ئاستی هەردوو تیپ لەیەكەوە نزیك بوو هەرجارەو لایەكیان پێشەنگی دەگرتە دەست, تا لە كۆتاییدا بە ئەنجامی 97 خاڵ یەكسانبوون.
بەوەش یارییەكە چووە كاتی زیادكراوەو تیایدا ركابەری نێوان هەردوو تیپ هەربەردەوام بوو, بەڵام لە كۆتایدا كلیپەر بە جیاوازی تەنیا یەك خاڵ و بە ئەنجامی 111 بەرامبەر بە 110 خاڵ سەركەوتنی نووسییەوە.
بەم ئەنجامە كلیپەرز كە تا ئێستا 39 سەركەوتنی هەیە, لە ناوچەی گەیشتن بە قۆناغی پلەی ئۆف دەمێنێتەوەو لە پلەی هەشتەمی ناوچەی رۆژئاوای ئێن بی ئەییان گرتووەو و یەك پلە لە پێش ساكرامینتۆ كینگزی ركابەری راستەوخۆیانن.
بابەتی پەیوەندیدار

باسکە٢ مانگ لەمەوبەر
بارسێلۆنا لە ناو یاریگای خۆی بە بایرن میونشن دۆڕا
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسکە٢ مانگ لەمەوبەر
میامی هیت لە یاریی گەڕانەوەی جەیمی بەتڵەر لە ووریۆرزی بردەوە
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسکە٢ مانگ لەمەوبەر
باسكەی ریاڵ مەدرید سەركەوتنێكی بەنرخی بەرامبەر میلانۆ بەدەستهێنا
بەردەوامبە لە خوێندنەوە