نیوكاسڵ دوای زیاتر لە پەنجا ساڵ یەكەم نازناوی بردەوە

3/17/20253/17/2025
1515
Article Image

لە لیڤەرپوڵیان بردەوەو بوونە پاڵەوانی کاراباو کاپ


لە یاریی كۆتایی كاراباو كاپی ئینگلتەرا و لە ناو یاریگای ویمبیڵی بە ئامادەبووونی 90 هەزار هاندەر, یانەی نیوكاسڵ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك شكستی بە یانەی لیڤەرپوڵ هێناو كۆتایی بە 56 ساڵ چاوەڕوانی هێنا.
لە كۆتا ساتەكانی نیوەی یەكەم دان بۆرنی بەرگریكار بە لێدانێكی سەر گۆڵی پێشكەوتنی بۆ نیوكاسڵ تۆماركرد.
لە نیوەی دووەمیشدا یاریزانانی ماگپایز رێگەیان نەدا لیڤەرپوڵ بیر لە یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە بكاتەوەو لە دەقەی 52 ئەلێكساندەر ئیساكی سویدی گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ تیپەكەی تۆمار كرد و ئەركی سور پۆشەكانیان بۆ گەڕانەوە قورستركرد.
تەنیا گۆڵەكەی ریدزیش تا دەقەی 94 دوا كەوت و فیدریكۆ كێزای ئیتاڵی تۆماریكرد, بێ ئەوەی لە شكست رزگاریان بكات.
بەمەش یانەی نیوكاسڵ بۆ جاری یەكەم لە مێژوویدا نازناوی ئەم جامەكەی بەدەستهێنا, هاوكات یەكەم نازناوی یانەكەش بوو لە دوای ساڵی 1969 وە كاتێك لەو ساڵەدا نازناوی جامی ئەوروپایان بردەوە.
 

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار