ترێنت ئەلێكساندەر ئارنۆڵدی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ پێی وایە محەمەد سەڵاحی میسری توخمێكی چارەنووسسازە
ئارنۆڵد: ئێمە هەمیشە پێویستمان بە یاریزانێكی وەك سەڵاح هەیە

ترێنت ئەلێكساندەر ئارنۆڵدی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ پێی وایە محەمەد سەڵاحی میسری توخمێكی چارەنووسسازە لە یارییە سەختەكاندا.
ئەم لێدوانەی ئارنۆڵد لەدوای ئەوە هات كە سەڵاح یارمەتی لیڤەرپوڵی دا كە لە یارییەكەی بەرامبەر ساوسهامپتۆن توانی لە 3 گۆڵی یانەكەی دوو گۆڵ تۆمار بكات
ئارنۆڵد لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی لیڤەرپوول وتی: سەڵاح شایەنی هەموو شانازییەكە، بۆ هەمووان ڕوونە كە متمانەی یاریزانان و ستافی تەكنیكی هەیە بۆ وەرگرتنی لێدانی پەناڵتی
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو ساتانەدا ئارام و زیرەك و ناوازیە، یاریزانێكی یەكلاكەرەوەیە بۆ ئێمە، ئەو جۆرە یاریزانێكە كە پێویستە بۆ سەركەوتن و بەدەستهێنانی نازناوەكان.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هەمیشە پێویستمان بە یاریزانێكە كە بتوانن ئاستێكی باش پێشكەش بكەن لەو ساتە سەختانەی كە ڕەنگە شتەكان بە هەڵەدا بچن ئەو هاریكار بێت .
لە كۆتاییدا وتی: ئەو بیركردنەوەیەكی ئەرێنی هەیە، باوەڕی بە خۆی هەیە، بەهرەی هەیە و هێزی لێدانی پەناڵتی هەیە.