سیمیۆنی لە ئاستی تیپەكەی بەرامبەر بە خیتافی رازی نەبوو

3/10/20253/10/2025
1515
Article Image

لە هەفتەی 27 بە ئەنجامی 2-1 بە خیتافی دۆڕان


دوابەدوای شكستەكەیان بەرامبەر بە خیتافی دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیكۆ لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئێستا لە پێش هەفتەیەكی چارەنووسسازدا هەستی چۆنە، سیمیۆنی وتی: یاریزانەكان باش نەبوون، چونكە یارییەكی باشمان ئەنجام نەدا.
هەروەها سیمیۆنی وتیشی دەبێت هەوڵبدەین پێكەوە بەهێز بین، هیوادارین یارییەكەمان باشتر بكەین و ناتوانین بیر لە هیچ شتێكی تر بكەینەوە.
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە داڕمانیان لە یارییەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، یارییەكی باشمان ئەنجام نەدا، لە كۆتاییدا هەلمان هەبوو، پەناڵتییەكە دەرفەتی ئەوەی پێداین بچینە پێشەوە، بەڵام دواتر ئەنجێل كارتی سووری وەرگرت ، ئەمە وایكرد كە ئەركەكەمان قورستر بێت .
جیا لەوەش راهێنەرە ئەرژەنتینییەكە ئەوەشی خستە روو كە مردنی كارلێس مینارۆی پزیشكی بارسێلۆنا وایكرد لە دۆخێكی دەرونی خراپدا بێن ، بەڵام جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە ئیدی بیر لە یاری داهاتوو بكەینەوە .
 

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار