نەورۆز لە بەردەم هاندەرانی خۆی بە قوە جەویە دۆڕا

3/10/20253/10/2025
1616
Article Image

دووەم شکستی لەسەریەکی نەورۆز بوو لە خولی ئەستێرەکانی عیراق

 

لە یارییەكانی هەفتەی 23ی خولی ئەستێرەكانی عیراق, یانەی نەورۆز بە ئامادەبوونی نزیكەی 20 هەزار هاندەر میوانداری یانەی قوە جەویەی كرد.

دوای تێپەڕبوونی تەنیا 5 دەقە بەسەر دەستپێكی یارییەكەدا, عیسام سوبحی عومانی بە لێدانی سەر گۆڵی پێشكەوتنی بۆ قوە جەویەی میوان تۆماركرد.

دواتر یاریزانانی نەورۆز كۆنترۆڵی یارییەكەیان كرد و چەندین هەلیان دروست كرد بۆ ئەوەی ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە بەڵام سەركەوتوو نەبوون.

لە گێمی دووەمیشدا هەر تیپی خاوەن یاریگا باشتر یاریی كرد و بەردەوام بوون لە گوشارەكانیان و لە دەقەی 82یش مەترسیدار ترین هەلی خۆیان دروست كرد, ئەوەش كاتێك مەروان حسێن بە لێدانی سەر نزیك بوو لەوەی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوەو راگری گۆڵ بووە رێگر لەبەردەمیدا.

لە ئەنجامیشدا یارییەكە تا فیكەی كۆتایی وەكو خۆی مایەوەو بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بە سەركەوتنی یانەی قوە جەویە كۆتایی هات.

بەم شكستە یانەی نەورۆز لە پلەی 11ی ریزبەندی خولی عیراقی دەمێنێتەوەو 30 خاڵیان هەیە, یانەی قوە جەویەش بە 41 خاڵەوە لە پلەی چوارەمدان.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار