بڕیاربوو تا کۆتایی ئەم وەرزە نەگەڕێتەوە بۆ یارکردن
رۆدری پێش ئەو كاتەی بۆی دیاریكرابوو گەڕایەوە بۆ راهێنانەكانی مان سیتی

رۆدری ئەستێرەی هێڵی ناوەندی ئیسپانی و براوەی بالۆن دۆر , پێش ئەو كاتەی بۆی دیایكرابوو گەڕایەوە بۆ راهێنانەكانی یانەی مانچستەر سیتی.
رۆدری لە یارییەكەی ئارسیناڵ لە هەفتەی پێنجەمی پرێمەر لیگ تووشی پچڕانسی بەستەرەكانی ئەژنۆی بوو و چاوەڕوان دەكرا تا كۆتایی ئەم وەرزە نەگەڕێتەوە.
لە دوركەوتنەوەی رۆدری تیپەكەی پیپ گواردیۆلا ئاستێكی خراپی پێشكەش كرد و چامپیۆنس لیگ دەركران و لە بەدەستهێنانی پرێمەر لیگیش بێ هیوا بوون.
بەپێی راپۆرتە هەواڵییەكانی ئینگلتەرا , رۆدری زۆر زوتر لەو كاتەی كە بۆی دیاریكرابوو دەگەڕێتەوە بۆ یاریكردن و چەند رۆژێكە بە شێوەی تاكە كەسی دەستی بەڕاهێنان كردن كردووەتەوە.
پێشتریش لەبارەی گەڕانەوەی ئەو ئەستێرەیەوە گواردیۆلا رایگەیاندبوو كە ئەو بە شێوەیەكی زۆر باش چارەسەر وەردەگرێت و ئەگەرچی هەرزەكار نییە , بەڵام هێشتا ساڵانێكی زۆری یاریكردنی ماوە بە تایبەت ئەگەر بەباشی لەم پێكانەی چارەسەر بێت.