ئەنجامە خراپەکانی هەولێر بەردەوامە
زەورا چوارینەیەكی بەرامبەر هەولێر نووسییەوە

یانەی زەورا بەشێوەیەكی كاتی خۆی گەیاندە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئەستیرەكانی عیراق، ئەمەش دوای ئەوەی چوارینەیەكی بەرامبەر بە یانەی هەولیر نووسییەوە.
لە میانی یارییەكانی جەولەی 24ی خولی ئەستێرەكانی عیراق زەورا میوانداری هەولیری كردو یارییەكەشی بە 4 گۆڵی بی بەرامبەر لێ بردەوە.
زەورا پێویستی بە 34 دەقیقە بوو بۆ ئەوەی لە رێگەی عەزیز شتیوی گۆڵی پێشكەوتن بكات.
لە گێمی دووەم دوای 3 دەقیقە لە فیكەی دەستپێك كازم رەعد گۆڵی دووەمی بۆ زەورا كرد.
لە دەقیقەی 76 عەلی موحسن سێیەم گۆلی زەورای كرد و لە دەقیقەی 87یش ئیبراهیم تۆمیۆ چوارینەكەی زەورای نووسییەوە كە بە 49 خاڵ و بەجیاوازی 3 خاڵ لەگەڵ زاخۆ چوونە پیشەنگی ریزبەندی.