بایرن میونشن یاریی لوتكەی بۆندسلیگای لە شتوتگارت بردەوە

3/1/20253/1/2025
1414
Article Image

ئەنجامە باشەکانی بایرن میونشن لە بۆندسلیگا درێژەی هەیە


لە یاریی لوتكەی هەفتەی 24ی خولی ئەڵمانی , یانەی بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی شتوتگارتی بردەوە .
لە دەقەی 34 ئەنجێلا ستیلا بە لێدانێكی بەهێز لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵێكی ناوازەی بۆ شتوتگارت تۆماركرد و تیپەكەی كردە پێشەنگ ,
بەڵام هەر لە گێمی یەكەمدا و لە كۆتا دەقەدا مایكڵ ئۆلیسی گۆڵی یەكسانبوونی بۆ بایرن میونشن تۆمار كرد و یارییەكەیان گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا .
دواتر و لە گێمی دووەم یانە باڤارییەكە باڵا دەست بوو و تیایدا لە دەقەی 64 لیۆن گرۆتزكە گۆڵی دووەمی تۆمار كرد و ئەنجامەكەیان بە ڕووی شتوتگارتدا هەڵگێڕایەوە ,
لە دەقەی دووەمی كاتی زیاد كراوی كینزلی كۆمان بە تۆمار كردنی گۆڵی سێیەم سەركەوتنی تیپی میوانی یەكلا كردەوە ,
بەمەش یانەی بایرن میونشن پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بۆندسلیگا بەهێزتر كرد و كۆی خاڵەكانیان گەیاندە 61 , یانەی شتوتگارتیش 36 خاڵی هەیە بە شێوەیەكی كاتی لە پلەی حەوتەم دەمێنێتەوە .