ستیفن کاری سەرکردایەتی سەرکەوتنەکەی کرد
لە ئێن بی ئەی گۆڵدن ستەیت لە نیو یۆرك نیكسی بردەوە

لە یارییەكانی خولی باسكەی ئەمریكا ئێن بی ئەی, یانەی گۆڵدن ستەیت ووریۆرز لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەركەوتنی بەرامبەر یانەی نیو یۆرك نیكس نووسییەوە.
لە دوو چارەكی سەرەتای یارییەكەدا تیپی خاوەن یاریگا باڵا دەستبوون و تیایدا بە جیاوازی 8 خاڵ لە پێش بوون,
بەڵام ئەمە بەس نەبوو بۆ ئەوەی شكست بە هاوڕێیانی ستیفن كاری بێنن و لە چارەكی سێیەمەوە كۆنترۆڵی یاریگا كەوتە دەست یاریزانانی ووریۆرز و تا فیكەی كۆتایی لە چارەكی چوارەم جگە لە هەڵگێڕانەوەی ئەنجامەكە , هاوكات بە جیاوازی 12 خاڵ و بە ئەنجامی 112 بەرامبەر بە 102 خاڵ سەركەوتنی خۆیان یەكلا كردەوە .
ستیفن كاری لەم یارییەشدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و بە تۆمار كردنی 28 خاڵ و 7 رێباوند و 9 ئاسیست سەركردایەتی سەركەوتنی تیپەكەی كرد .