مان یونایتد بە فۆلهام دۆڕاو ماڵئاوایی لە جامی ئینگلتەرا كرد

3/3/20253/3/2025
1111
Article Image

ئەنجامە خراپەکانی مان یونایتد لەگەڵ رۆبن ئامۆریم درێژەی هەیە


لە درێژەی یارییەكانی قۆناغی 16ی جامی ئینگلتەرا , یانەی مانچستەر یونایتدی هەڵگری نازناوەكە لە ناو یاریگای ئۆڵد ترافۆرد میوانداری یانەی فۆلهامی كرد.
لە كۆتا دەقەی گێمی یەكەمدا كاڵڤین باسی بەرگریكار گۆڵی یەكەمی یارییەكەی بۆ فۆلهام تۆمار كرد و پێشەنگیان گرتە دەست.
دواتر و لە گێمی دووەم یاریزانانی مان یونایتد هێرشەكانیان دەست پێكرد و سەر ئەنجامیش لە دەقەی 71 برۆنۆ فێرناندێز گۆڵی یەكسان بووونی بۆ تیپەكەی هێنا.
ئەنجامی یەكسان بوون بە گۆڵێك بۆ هەردوولا تا فیكەی كۆتایی كاتی سەرەكی بەردەوام بوو و بەهۆیەوە یارییەكە چووە كاتی زیاد كراوە.
لە گێمی زیادكراودا یاریزانانی مان یونایتد چەندین هەلیان بۆ رێككەوت بۆ ئەوەی سەركەوتنی خۆیان یەكلا بكەنەوە , بەڵام سودیان لیچ وەرنەگرت و لە كۆتایشدا یارییەكە چووە لێدانی یەكلاكەوەوە و تیایدا شەیتانە سورەكان دوو لێدانیان لەدەستدا و بە ئەنجامی 4-3 تووشی شكست بوون.
بەمەش مان یونایتد نەیتوانی پارێزگاری لە نازناوەكەی بكات و ماڵئاواییان كرد و یانەی فۆلهامیش گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی.
 

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار