بەتۆمەتی رەگەزپەرستی و هێرشکردنەسەر داوەران سزادراوە
یەكێتی تۆپی پێی توركیا سزایەكی توندی بەسەر مۆرینهۆدا سەپاند

یەكێتی تۆپی پێی توركیا بە تۆمەتی رەگەز پەرستی بە شێوەیەكی رەسمی سزای چوار یاریی سڕكردنی بەسەر جۆزێ مۆرینهۆی راهێنەری یانەی فەنەربەهچەدا سەپاند .
مۆرینهۆ دوای یاریی لوتكەی خولی توركی بەرامبەر یانەی گالاتەسەرای لە لێدوانێكیدا وتی كە یاریزانانی ئەو یانەیە لەسەر كورسی یەدەك لەگەڵ هەموو تۆپێكی وەكو مەیمون بازیان داوە ,
ئەمەش كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناو یانەی گالاتەسەرای سكاڵای دژی راهێنەرە پۆرتوگالییەكە تۆمار كرد ,
هەرچەندە بەشێكی زۆری ئەستێرە رەش پێستەكان پشتیوانی جۆزێ مۆرینهۆیان كرد و رایانگەیاند كە ئەو راهێنەرە هەرگیز رەگەز پەرست نەبوە لە نێوانیان دیدی درۆگبا و جۆن ئۆبی میكێل ,
بەڵام ئەمە نەبووە هۆی رزگار كردنی لە سزاكان و جگە لەوەی بۆ ماوەی چوار یاریی سڕ دەكرێت , هاوكات بەبڕی 35 هەزار پاوەنیش غەرامە كراوە .
جگە لەمەش , بەهۆی هێرشكردن سەر داوەرن و چوونە نێو ژووری جل گۆڕینیان , مۆرینهۆ بۆ دوو یاری سزادراوەو بە بڕی 2500 پاوەنیش غەرامە كراوە .