لە یارییەكی سەرنجڕاكێشی خولی باسكەی ئەمریكا, یانەی ئیندیانا پەیسەر
میلواكی باكس بە پەیسەرز دۆڕا

لە یارییەكی سەرنجڕاكێشی خولی باسكەی ئەمریكا, یانەی ئیندیانا پەیسەر لە ناو یاریگای خۆی سەركەوتنی بەرامبەر یانەی میلواكی باكس نووسییەوە.
بەر لە كۆتایی هاتنی یارییەكە بە سێ سانییە, میلواكی باكس بە جیاوازی سێ خاڵ لە پێش بوون و پێیان وابوو سەركەوتنیان یەكلا كردووەتەوە, بەڵام لەو كاتەدا تایرێس هالیبێرتنی یاریزانی پەیسەرز سێ خاڵییەكی سەرسوڕهێنەری تۆماركرد و ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
هەر لەو تۆپەشدا بوو كە داوەر هەڵەیەكی بۆ یاریزانەكەی پەیسەرز هەژمار كرد و لە رێگەیەوە خاڵێكی تریان تۆمار كرد و لە كۆتایشدا بە جیاوازی تەنیا یەك خاڵ و بە ئەنجامی 115 بەرامبەر بە 114 خاڵ شكستیان بە میوانەكەیان هێنا.
هەردوو یانە لەم وەرزەدا یەكی 36 سەركەوتنیان هەیەو میلواكی باكس پلەی چوارەمی ریزبەندی ناوچەی رۆژهەڵاتی گرتووەو ئیندیانا پەیسەرزیش لە پلەی پێنجەمە.