ریاڵ بیتیس سەركەوتنی بەرامبەر لاس پاڵماس نووسییەوە

3/10/20253/10/2025
1414
Article Image

زنجیرە ئەنجامە باشەکانی بیتیس درێژەی هەیە


لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی 27ی خولی ئیسپانی, یانەی ریاڵ بیتیس لە ناو یاریگای خۆی سەركەوتنێكی قورسی بەرامبەر یانەی لاس پاڵماس بەدەست هێنا بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام.
دوای ئەوەی گێمی یەكەمی یارییەكە بە یەكسان بوونی سپی كۆتایی هات.
لە دەقەی 61ی گێمی دووەم داریۆ ئیسۆگۆی یاریزانی لاس پاڵماس بە كارتی سور كرایە دەرەوە, ئەمەش ئەركی بیتیسی ئاسان كرد و دوای تەنیا 4 دەقە لەو بڕیارە لە رێگەی دیێگۆ یۆرێنتیەوە گۆڵی سەركەوتنی خۆیان تۆماركرد.
لە كۆتا ساتەكانیشدا لێدانێكی سزا بۆ تیپی خاوەن یاریگا هەژمار كرا, بەڵام ئیسكۆ سەركەوتوو نەبوو لە تۆماركردنیدا.
بەم سەركەوتنە یانەی ریاڵ بیتیس لە پلەی شەشەمی ریزبەندی لا لیگا دەمێنێتەوەو 41 خاڵیان هەیە, یانەی لاس پاڵماسیش بە 24 خاڵەوە بۆ پلەی 19یەم دابەزین.
 

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار