لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ, یانەی لیڤەرپوڵ لە ناو یاریگای ئانفیڵد میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی كرد
پاریس سان جێرمان لە ناو ئانفیڵد شكستی بە لیڤەرپوڵ هێناو گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی

SWARA KARIM
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ, یانەی لیڤەرپوڵ لە ناو یاریگای ئانفیڵد میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی كرد, ئەمەش دوای ئەوەی یاریی یەكەمی نێوانیان بە سەركەوتنی یانە ئینگلیزییەكە كۆتایی هات بوو بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام.
لەسەرەتای یارییەكەوە دوو هەلی ئاسان بۆ محەمەد سەڵاح رێككەوت تا گۆڵی پێشكەوتن بۆ لیڤەرپوڵ تۆمار بكات و ئەركی پاریسییەكان بۆ گەڕانەوە قورستر بكەن, بەڵام سودی لەو هەلانە وەرنەگرت.
دواتر و لە دەقەی 12 عوسمان دیمبیلی بە سود وەرگرتن لە هەڵەیەكی كۆناتی بەرگریكاری لیڤەر, گۆڵێكی بۆ پاریس سان جێرمان كرد و ئەنجامی یاریی چوونیان یەكسان كردەوە و نیوەی یەكەم بەو تەنیا گۆڵ كۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا یاریزانانی لیڤەرپوڵ هێرشەكانیان دەستپێكردەوەو جارێكی تر چەندین هەلی گۆڵكردنیان دروستكرد, بەڵام ئەمجارەش سودیان لە هەلەكان وەنەگرت و لە ئاكامیشدا كاتی سەرەكی بە ئەنجامی 1-0 بە سودی پاریس كۆتایی هات و بەوەش یارییەكە چووە كاتی زیادكراوە.
بە درێژایی 30 دەقەی كاتی زیادكراویش هەمان ئەنجام درێژەی كێشاو لە كۆتایشدا لێدانی یەكلا كەرەوە جێبەجێ كراو تیایدا جیجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی پاریس سان جێرمان دوو تۆپی گەڕاندەوەو سەركردایەتی تیپەكەی كرد بۆ بردنەوە بە ئەنجامی 4-1.
بەمەش یانەی پاریس سان جێرمان خۆی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی و تیایدا رووبەڕووی براوەی یاریی نێوان ئەستۆن ڤیلا و كلۆب بروژ دەبێتەوە.