بارسا نزیکە لەوەی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی سەرکەوێت
لە خولی باسكەی ئەوروپا بارسێلۆنا لە پارتیزانی بردەوە

لە یارییەكانی جەولەی 29ی خولی باسكەی ئەوروپا, یانەی بارسێلۆنا لە ناو یاریگای خۆی سەركەوتنێكی گرنگی بەرامبەر یانەی پارتیزانی سڕبی بەدەست هێنا.
لە چارەكی یەكەمی یارییەكە تیپی میوان بە جیاوازی 7 خاڵ كەوتە پێش.
بەڵام لە چارەكی دووەمەوە یاریزانانی بارسا بە تەواوی كۆنترۆڵی یارییەكەیان كرد و تیایدا ئەنجامەكەیان بەڕووی پارتیزاندا هەڵگێڕایەوە, لە كۆتایشدا بە جیاوازی 7 خاڵ و بە ئەنجامی 87 بەرامبەر بە 80 خاڵ سەركەوتنی خۆیان یەكلا كردەوە.
كیڤن پۆنتەری ئەمریكی لەم یارییەدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و بە تۆماركردنی 25 خاڵ سەركردایەتی سەركەوتنی تیپەكەی كرد.
بەم ئەنجامە یانەی بارسێلۆنا خۆی گەیاندە پلەی شەشەمی ریزبەندی و نزیكن لەوەی یەكێك لە پلەكانی گەیشتن بە قۆناغی چارەكی كۆتایی مسۆگەر بكەن.