ئامۆریم دەڵێت ئامانجی گەورەمان بردنەوەی پرێمەر لیگە لە داهاتوودا
ئامۆریم: ئامانجی مان یونایتد بردنەوەی پرێمەر لیگە

رۆبن ئامۆریم راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد نیگەرانی خۆی نیشاندا بە ماڵئاوایی كردنیان لە جامی ئینگلتەرا و رایگەیاند كە ئامانجی سەرەكیان لە داهاتوودا بردنەوەی نازناوی پرێمەر لیگ دەبێت.
مان یونایتد لە مێژووی خۆیدا لە پرێمەر لیگ خراپترین پلە كە بەدەستی هێنابێت پلەی هەشتەم بووە , بەڵام لەم وەرزەدا لە پلەی 14یەمە و بە جیاوازی 9 خاڵ لە ناوچەی تۆپ فۆڕ دورن و چانسێكی لاوازیان هەیە بۆ ئەوەی پلەیەكی باشتر لە هەشتەم بەدەست بێنن.
دوای ماڵئاوایی كردنیان لە جامی ئینگلتەرا, ئامۆریم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی ئامانجی ئێمە بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەر لیگ, دەزانم لەم وەرزەدا شكست لە یارییەكاندا شكست دەهێنین و نازناوەكانیش لەدەست دەدەین, بەڵام ئامانجی گەورەمان ئەوەیە جارێكی تر ببینە پاڵەوانی پرێمەر لیگ.
ئامۆریم وتیشی نازانم چەندی پێدەچێت تا دەگەین بەو ئامانجە و ئەگەر بەم شێوەیە بیر بكەینەوە و دوای هەموو شكستێك ئازار بچێژین شتەكان قورستر دەبن, بەڵام ئەوەی گرنگە ئێمە ئامانجێكمان هەیە و هەموو هەوڵێكی بۆ دەدەین.
راهێنەرە پۆرتوگالییەكە ئاماژەی بەوەشدا كە وردە وردە لە یاریزانەكانی تێدەگات و لە خولی ئینگلیزیش زیاتر شارەزا بووە و دەزانێت پێویستە چی بكرێت بۆ داهاتوو.