لە یارییەكانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی ماستەرزی میامی, هەریەك لە نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی و لۆرینزۆ موسێتی ئیتاڵی رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا جۆكۆڤیچ كە لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی جیهانە توانی یارییەكە بە سەركەوتنێكی ئاسانی خۆی كۆتایی پێ بێنێت بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر.
ئەفسانە سڕبییەكە لە كۆمەڵەی یەكەمدا دوو جار سێرڤی ركابەرەكەی شكاند و بە ئەنجامی 6-2 پێشكەوت.
دواتر و لە كۆمەڵەی دووەمیشدا هەمان ئەنجامی دوبارە كردەوەو لە ماوەی سەعاتێك و 20 دەقەدا سەركەوتنی خۆی یەكلا كردەوە.
بەمەش نۆڤاك جۆكۆڤیچ خۆی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەو تیایدا رووبەڕووی سیباستیان كۆردا دەبێتەوە.