هەر لە پاڵەوانێتی ماستەرزی میامی, بەڵام لە قۆناغی 16ی ئاستی خانمان ئارینا سابالینكای بیلاڕووسی و یەكەمی ریزبەندی جیهان رووبەڕووی كینوین ژینگی چینی و نۆیەمی ریزبەندی بووەوە, یارییەكەش بە سەركەوتنی سابالینكا كۆتایی هات بە ئەنجامی دوو كۆمەڵەی بێ وەڵام.
لە كۆمەڵەی یەكەمدا خانمە بیلاڕووسییەكە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و بە ئەنجامی 6-2 پێشكەوت.
دواتر و لە گێمی دووەم هەردوو یاریزان لە ركابەرییەكی سەختدا بوون, بەڵام لە كۆتایدا سابالینكا بە تای برێك بە ئەنجامی 7-6 ئەو كۆمەڵەیەشی لە ژینگ بردەوە.
بەم ئەنجامە سابالینكا خۆی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی و ركابەری داهاتووی جاسمین پاولینی ئیتاڵی دەبێت كە پێشتر بە دوو كۆمەڵەی بێ وەڵام لە ماگدا لینتی بردبووەوە.
ئارینا سابالینكا بەربەستی كینوین ژینگی تێپەڕاند
